بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی دوای سەفەری بۆ چین و دیدار لەگەڵ وانگ یی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە هەژماری خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: ڕاوێژی سەرکەوتووم لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە چین ئەنجامدا. ئێران گرنگی و بەهای تایبەت بەو هاوبەشییە ستراتیژییە دەدات کە بەدرێژایی ساڵان لەگەڵ چین دایمەزراندووە و بەهێزمان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەدرێن کاریگەرییان لەسەر هاوسەنگی ستراتیژی داهاتووی ناوچەکە دەبێت و لێکەوتەی زۆر و دوور مەودای دەبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە: چوار بنەمای ئاشتی کە سەرۆک شی جینپینگ خستوویەتییە ڕوو، گرنگییەکی سەرەکییان هەیە.
Your Comment